كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ى شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆككۆماری عێراق به‌كۆتا هات
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند كۆبونه‌وه‌ى نێوان مه‌سرور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌ستى پێكرد
ئامانج له سه‌ردانی ئه‌و شانده‌ی هه‌رێم كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى عێراق بریتییه له دەربڕینی نیازپاکی، هه‌روه‌ها گفتوگۆکردن لەبارەی دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا لە چوارچێوەی دەستووردا.
بریار وایه پاش كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ، شانده‌كه‌ى هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیش كۆببێته‌وه
شانده‌كه‌ى هه‌رێمی كوردستان پێكهاتوون له‌هه‌ریه‌ك له قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، فرسەت ئەحمەد وەزیری داد، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێششمەرگە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
ئاماده‌كردنی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.