Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 17:27

به‌وێنه‌وه‌.. دوای چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی 50 کاتژمێری دووانه‌یه‌ک لێک جیاکرانه‌وه‌

دووانه‌یه‌كی كچ به‌ناوه‌كانی سه‌فا و مه‌روه‌
کوردستان TV
100%

پزیشكان دوای چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی 50 كاتژمێری  توانیان دووانه‌یه‌كی كچ به‌ناوه‌كانی سه‌فا و مه‌روه‌ له‌یه‌كێك نه‌خۆشخانه‌كانی له‌نده‌ن لێك جیابكه‌نه‌وه‌.

دووانه‌كه‌ خه‌ڵكی پاكستانن و له‌ناوچه‌ی جومجمه‌ی سه‌ر به‌یه‌كه‌وه‌ نووسابوون، ئه‌مه‌ش وای له‌ پزیشكه‌كان كردووه‌ كه‌ سێ نه‌شته‌رگه‌ری سه‌ره‌كیان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی گریت ئۆرمۆند ستریت بۆ لێكتر جوادبوونه‌وه‌یان بۆ بكه‌ن.

نه‌شته‌گه‌ری یه‌كه‌م له‌ ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2018 ئه‌وكاته‌ كراوه‌ كه‌ ته‌مه‌نی هه‌ردوو منداڵه‌ 19 مانگ بووه‌، دوا نه‌شته‌رگه‌ریش كه‌ لێك جودا كراونه‌ته‌وه‌ له‌ 11ی شوباتی ئه‌مساڵ كراوه‌و له‌ ئێستاشدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه‌و ته‌ندروستیان باشه‌.

شایانی باسه‌ له‌نێوان دوو ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س، یه‌كێك به‌م شێوه‌یه‌ له‌دایك ده‌بێت و زۆربه‌شیان زیاتر له‌ 24 كاتژمێر ناژین.

4433

 

77

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / رووسیا ئه‌لیۆم

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.