پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاگر له سایلۆی چه‌مچه‌ماڵ كه‌وته‌وه و تا ئێستاش هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه دیار نییه.
له باره‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌شه‌وه هێمن مه‌حه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی چه‌مچه‌ماڵ به میدیاكانی ڕاگه‌یاند: به هۆكارێكی نادیار سایلۆی چه‌مچه‌ماڵ گڕی گرت و دوای ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ش ده‌ست به‌جێ تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی چه‌مچه‌ماڵ گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه‌و كۆنتڕۆڵی ئاگره‌كه‌یان كرد.
له باره‌ی زه‌ره‌رو زیانه گیانی و مادییه‌كانیشه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی چه‌مچه‌ماڵ ڕایگه‌یاند:خۆشبه‌ختانه هیچ زه‌ره‌ر و زیانێكی گیانی و ماددی به‌دواوه نه‌بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.