لیژنه هاوبه‌شه‌كان له كۆگایهكا ده‌سیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر زه‌یتوندا گرت كه‌به‌پێی پشكنینی به‌رێوبه‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی بۆ خواردن شیاو نین.
به‌پێی راپۆرتێكی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له كۆگایه‌كی كۆمپانیای (خاكی بۆكان) ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی (500) سه‌تڵی (10)كیلۆگرامی زه‌یتونی ساده و مهحشیدا گرتووه، دوای ناردنی نمونه‌ی بۆ پشكنین ده‌ركه‌وتووه ئه‌و بڕه زه‌یتونه كه هێشتا ماوه‌ی بهسهرچونهكهشی ته‌واو نه‌بووه، به‌ڵام به‌شێكی كه‌ڕوی كردووه و شیاو نییه بۆ خواردن، به‌پێی پشكنینه‌كان زه‌یتونه‌كه كه به‌رهه‌می وڵاتی میسره له هه‌ردوو جۆری (الوادی الاخفر و یوسف)ه و ته‌نها ئه‌و وه‌جبه‌ی ده‌رنه‌چووه كه به‌رواری به‌كارهێنانی له (31-3-3019 بۆ 31-9-2019)یه و ئاگاداری هاوڵاتیان كراوه‌ته‌وه خۆیان له به‌كارهێنان و خواردنی به‌دور بگرن.
به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی كۆگاكان له‌هه‌مان كاتدا خاوه‌نی ئه‌و كۆگایه بڕێك كشمیش و شه‌كری كڵۆی خراپبووی راده‌ستی لیژنه‌كه كردووه به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنیان.
دوای له‌ناوبردنی ته‌واوی ئه‌و خۆراكه نه‌شیاوانه، كۆمپانیاكه به‌بڕێك پاره سزا درا.
له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا لیژنه‌ی سێی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیگرت به‌سه‌ر بڕی هه‌زار و (200) كیلۆ زه‌یتونی جۆری (فرێش)دا كه زیاتر له به‌روارێكی له‌سه‌ر بووه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.