Erbil 38°C ھەینی 28 ئاب 20:41

سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کۆبوونه‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ی هەڵپەسێردراوەكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ی ته‌مووز، له‌ درێژەی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری بۆ به‌غدای پایته‌ختی عێراق، له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوویه‌وه‌.

سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ لای سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌ درێژه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌دایه‌ كه‌ مه‌به‌ست لێی چارەسەركردنی كێشە ھەڵپەسێردراوەكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدايه‌.

وابڕیاره‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كۆببنه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.