كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان و محه‌مه‌د حهلوبووسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ستى پێكرد
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ی ته‌مووزى 2019 له درێژەی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری بۆ به‌غدای پایته‌ختی عێراق، له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌كۆبوونه‌وه‌دان
سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ لای سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، له درێژه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌دایه كه مه‌به‌ست لێی چارەسەركردنی كێشە ھەڵپەسێردراوەكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.