دەستەی سهربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەک لەبارەی بڕیارەکانی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، دەردەکات، ئه‌مه‌ش دەقی بەیاننامەکەیه:-
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی ده‌زانی به ئاڕاسته‌ی شه‌فافیه‌ت و ڕێكخستنی كاری فه‌رمانگه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین.
رۆژی دووشه‌ممه 15 ی ته‌موزی 2019 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئاسایی خۆی ، چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد به ئاڕاسته‌ی پرسی شه‌فافیه‌ت و ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروبار‌و ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین و ئاسانكاری بۆ هاوڵاتیان بۆ ڕایی كردنی كاره‌كانیان و یه‌كلا كردنه‌وه‌ی سكاڵای هاوڵاتیان.
ئێمه له‌ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ وێڕای به‌رز نرخاندنی ئه‌و بریارانه كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه له‌هه‌مان كاتدا پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تایه‌كه بۆ به ئاڕاسته‌ی بردنی كاروباری ده‌زگاو فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و كاری ده‌زگایی (مۆسساتى) كه ده‌رفه‌تێكی گرنگه بۆ ڕایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان و نه‌هێشتنی واسیته‌و ڕۆتین و خزمێنه‌و كاری نایاسایی.
ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرنگه به‌شێكی ئه‌و بریارانه په‌یوه‌ستن به‌بابه‌تی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری و پاراستنی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه به‌ده‌ر كراون و پێویستیان به‌پاراستن هه‌یه له‌فه‌رمانگه‌و ده‌زگاكانی حكومه‌ت و به پێ ی یاسا ڕێگه نه‌دراوه بۆ بڵاو كردنه‌وه‌و گواستنه‌وه‌یان ، ئێمه لێره‌دا دووباره جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به جێ به‌جێ كردنی یاسای مافی به‌ده‌ست هێنانی زانیاری ژماره (11) ی ساڵی 2013 و ده‌ركردن و گشتاندن و بڵاو كردنه‌وه‌ی ڕێنماییه‌كانی ئه‌و یاسایه رۆڵی گرنگی ده‌بینی له هه‌نگاو نان به ئاڕاسته‌ی شه‌فافیه‌ت و ده‌ستكه‌وتنی زانیاری و جێ به‌جێ كردنی به‌شێكی ئه‌و بریارانه .
هیوادارین ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌هه‌نگاوه‌كانی تری له‌داهاتویه‌كی نزیك به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ری پرسی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و قه‌رزه‌كانی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان لای حكومه‌ت بكات و كێشه ههلپهسێردراوهكانیش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند بهدهستورو دیالۆگ چاره‌سه‌ربكات له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ، له‌كۆتایشدا به ووردی چاودێری جێ به‌جێ كردنی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و بڕیارانه بكات و رێگه نه‌درێت چیتر كاری هاوڵاتیان دوا بكه‌وێ و ڕێگری له به‌رتیل و رۆتین بگیرێ ، ئه‌وه‌ش به ئاڕاسته‌ی بونیات نانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی شارستان و حكومه‌تێكی به‌تواناو به‌هێز و خزمه‌تگوزار بۆ هاوڵاتیان.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ
16 ی ته‌موزی _ 2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.