مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی پێویست بوو بگوترێت خستمانه‌ڕوو.
كۆبوونه‌وه‌ی شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبووسی كۆتایی پێهات.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، رایگه‌یاند" دوێنێ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می حكومه‌ت بڕیارمان دا، ئه‌مڕۆ سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ین له باره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی پێویستیان به چاره‌سه‌ر هه‌یه.
گوتیشی" ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و حكومه‌ت كۆبووینه‌وه. تێگه‌یشتنی زۆر باش هه‌بوو. هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی پێویست بوو بگوترێت له لایه‌ن شاندی هه‌رێمه‌وه خستمانه‌ڕوو.
هه‌روه‌ها گوتی" له داهاتوویه‌كی نزیك ده‌ست به گفتوگۆی فه‌نی ده‌كرێت بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و بابه‌تانه".
هاوكات سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، پێزانینی خۆی بۆ سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه گرنگ بوو بۆ پیشاندانی نیازپاكی هه‌رێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.