لە شاری ھەولێر هێزه ئهمنیهكان دهستیان بهسهر قومارخانەیەكی ئەلیكترۆنی گەورەدا گرد، كه بهشێوهیهكی ئهلیكترۆنی كاری دهكرد، لە رێگەی سیستمێكەوە بەستراوەتەوە بە ئینتەرنێت و ھەركەسێك ویستوویەتی قومار بكات لەرێگەی كارتێكەوە پارە داخڵ كراوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ھێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی تاوانی ھەولێری سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان، بە ھاوكاری ھێزە ئەمنییەكانی قایمقامییەتی ھەولێر لە گوندی ئینگلیزی لە شاری ھەولێر دەستیان بەسەر قومارخانەیەكی ئەلیكترۆنیدا گرت.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەندی ھەولێر رایگهیاند: كە لە رێگەی سیستمێكەوە بەستراوەتەوە بە ئینتەرنێت و ھەركەسێك ویستوویەتی قومار بكات لەرێگەی كارتێكەوە پارە داخڵ كراوە و بە رێگەی مۆبایلی خۆیان قوماریان كردووە.
قایمقامی ناوەندی ھەولێر گوتیشی: لە رێگەی ئەو سیستمە قومارخانەكە بەستراوەتەوە بە وڵاتی قوبرسەوە و لێرەوە پارە بۆ قوبرس رەوانە كراوە.
قایمقامی ناوەندی ھەولێر راشیگەیاند: چوار كەس لە قومارخانەكە دەستگیر كراون و دەستگیراوە بەسەر سەرجەم كەلوپەلەكانیان، لەناو گیراوەكاندا ژنێك ھەیە.
قایمقامی ناوەندی ھەولێر ئاماژهی بهوهشدا بڕی ئەو پارانەی لە قوماردا بەکارهێنراون بە ملیۆنان دۆلار دەخەمڵێندرێن و بڕی پارەی سەر یەک وەسڵی خوێندەوە کە زیاتر لە 18 هەزار دۆلار بوو.
نەبەز عەبدولحەمید گوتیشی:، لە دوای چەند هەڵمەتێکی پۆلیس و ئاسایش ئێستا شوێنی قومار لە هەولێر نەماوە، بۆیە ئەوانەی قومار دەکەن ناچارن پەنادەبەنەبەر شێوازی ئۆنلاین و شوێنی شاراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.