وه‌زاره‌تی به‌رگری بریتانیا رایگه‌یاندووه كه سێیه‌مین كه‌شتی جه‌نگی ڕه‌وانه‌ی كه‌نداو ده‌كه‌ن و ده‌شڵێ، ئه‌م هه‌نگاوه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به قه‌یرانه‌كانی ئێستای ئێرانه‌وه نییه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ڕیتانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه كه‌شتی جه‌نگی دانكن ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه ده‌كرێت تاوه‌كو ئاسایشی ده‌ریایی بریتانیا به‌هێزتربێت .
وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌شڵێت: ئه‌م ڕێوشوێنانه ماوه‌یه‌كی زۆره پلانی بۆ دانراوه و په‌یوه‌ندیی به توندوتۆڵكردنی بوونی بریتانیاوه نییه له ناوچه‌كه‌دا و شتێكی ڕۆتینیه.
سه‌رچاوه/ ڕۆیته‌رز+ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.