رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت حوکمی سێدارەی دوو بەندکراوی دیکە لە بەندیخانەی نوەندیی ئورمیە بەرێوەچوو و بە هەژمار کردنی ئەو2 حاڵەتە لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا 7 هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان لە سێدارە دراون.
رێكخراوی هه‌نگاو راشیده‌گه‌ێنێت ، سەرلەبەیانی چوارشەممە 16 ى 7 ى 2019 ،حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بەرێوەچوو.
ده‌شڵێت ، ناسنامەی ئەو دوو بەندکراوە “محەڕەم نێعمەتی” و “عەسکەر بەرتەر” ڕاگەیەندراوە.
رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئەو 2 بەندکراوە پێنج ساڵ پێش پێکەوە لە دۆسیەیەکی هاوبەشی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر دەستبەسەر و حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.
له‌كۆتادا رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت ، بەپشی بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی یەک حەفتەی ڕابردوودا 7 بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئورمیە و مەهاباددا لە سێدارە دراون.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.