دوای كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری عه‌رعه‌ر له دوای 29 ساڵ كه تاكه ده‌روازه‌ی سنوورییه له نێوان عێراق و سعوودیه، ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خزمه‌ت به هاووڵاتییان.
باڵیۆزی سعوودیه له به‌غدا، عه‌بدولعه‌زیز شه‌ممه‌ری له لێدوانێكیدا بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی ئه‌لعه‌ره‌بیه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ده‌روازه‌ی سنووری عه‌رعه‌ر له 15ی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوودا، به فه‌رمی ده‌كرێته‌وه.
عه‌بدولعه‌زیز شه‌ممه‌ری باسی له‌وه كرد كه ئه‌م هه‌نگاوه هاوكار ده‌بێت له زیادكردنی سه‌ردان له نێوان به‌غدا و ریاز، به هۆی ئه‌وه‌ی تاكه ده‌روازه‌ی سنوورییه له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ساڵانه 600 هه‌زار عێراقی به‌تایبه‌تی حاجیان ئه‌و ده‌روازه سنوورییه به‌كاربهێنن.
ده‌روازه‌ی سنووری عه‌رعه‌ر، تاكه ده‌روازه‌ی نێوان سنووری عێراق و سعوودیه‌یه.
دوای ئه‌وه‌ی عێراق له ساڵی 1990دا كوێتی داگیركرد، حكوومه‌تی ریاز سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا بچڕاند و ده‌روازه سنوورییهكهشی داخست.
له دوای نه‌مانی هه‌ڕه‌شه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، عێراق رایگه‌یاند كه خوازیاری په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له تشرینی یه‌كه‌می 2017دا، ئه‌نجوومه‌نی هه‌ماهه‌نگیی سعوودیه-عێراق دامه‌زرێنرا به مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و ریاز.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه له‌سه‌ر رێككه‌وتنێكی 16 خاڵی بۆ به‌هێزكردنی ئابووریی گه‌یشتنه رێككه‌وتن، گرنگترین خاڵی رێككه‌وتنه‌كه كه چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ئاماده‌كارییه بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنووریهكه بۆ كاری بازرگانیی و ده‌ستپێكردنی گه‌شتی ئاسمانیی نێوان هێڵه ئاسمانییه‌كانی هه‌ردوو وڵات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.