ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17/7/2019، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی باڵای به‌ریتانی كه پێكهاتبوو له جه‌نه‌ڕاڵ سێر جۆن لۆریمه‌ر، راوێژكاری باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جۆن ویلیكس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و جه‌یمس سۆرنتن، كونسڵی گشتی نوێی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیداره‌كه‌دا شاندی میوان سه‌ره‌تا پیرۆزباییان له سه‌رۆك وه‌زیران كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نوێ و سه‌ردانی شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستانیشیان بۆ به‌غدا به گرنگ و پێویست ناوبرد. هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی گرنگی به‌رده‌وامبوونی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌ریتانیا و هاوپه‌یمانان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرا.
دواتر سه‌رۆك وه‌زیران سوپاسی شاندی میوانی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌مزووانه لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گفتوگۆی زیاتر ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به‌پێی ده‌ستوور، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه به گرنگی به‌رده‌وامبوونی هه‌ماهه‌نگی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جموجووڵه‌كانی داعش درا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.