Erbil 38°C ھەینی 28 ئاب 22:08

سیده‌کان.. سوپای تورکیا گوند و ئاواییەکانی دەشتی هێرتی تۆپباران کرد

کاتژمێر حه‌وتی به‌یانی ئەمڕۆ چوارشەممە
کوردستان TV
100%

بەیانی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا دەوروبەری گوندی ئالەکانی لەسنووری دەشتی هێرتی دەڤەری سیدەکان تۆپباران کرد و چەند گولەتۆپێک بەنێو گوند و ئاوایی ناوچه‌كه‌ کەوتوون. 

له‌مباره‌یه‌وه‌ سادق خدر موختاری گوندی ئالەکان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: کاتژمێر حه‌وتی به‌یانی ئەمڕۆ چوارشەممە تۆپخانەکانی تورکیا بەشێوەیەکی هەڕەمەکی دەستیان کرد بە تۆپبارانکردنی گوندی ئالەکان و دەوروبەری. 

گوتیشی چوار تا پێنج گوللـە تۆپ بەنێو گوندەکە کەوتوون و هه‌ر به‌ وته‌ی موختاری ئالەکان هەرچەندە تا ئێستا تۆپبارانەكه‌ زیانی گیانی نەبووە، بەڵام مەترسی و دڵەڕاوکێی زۆری بۆ دانیشتوانی گوندەکە دروست کردووە. 

سادق خدر ئاماژەی بەوەشکرد لە بەردەوامی ئەو تۆپبارانە هاووڵاتییان ناچارن گوندەکانیان جێ بهێڵن. 

ماوەی چەند ڕۆژێكه‌ لەسەر یەک بەبیانوی بوونی چه‌كدارانی پەکەکە سوپای تورکیا سنووری گوندەکانی خەلیفان، سیران و مێرگەڕەش و ئالەکان تۆپباران دەکات لە ئەنجامی تۆپبارانەکەش دانیشتوانی هەردوو گوندی سیران و مێرگەڕەش ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.