سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی ڕووسیا له عێراق جه‌ختیان له په‌رةپێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و مۆسكۆ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور ده‌كه‌نه‌وه .
ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له ماكسیم ماكسیمۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا له عێراق كرد .
باڵیۆزی رووسیا پیرۆزبایی خۆی و سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه و میخائیل بۆ‌گدانۆڤ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیای به نێچیرڤان بارزانی ڕاگه‌یاند به‌بۆنه‌ی دەستبەکاربوونى وەک سەرۆکى هه‌رێمی كوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ نێچیرڤان بارزانی خواست، له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاسی كردن و سڵاو و رێزی بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و جێگره‌كه‌ی نارد.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ڕووسیا و چارەسەرکردنى كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور کردەوە.
له‌مباره‌یه‌وه سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چارەسەر نیشان دا و ئاماژه‌ی بە سەردانى دوێنێى شاندێكی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا کرد.
تاوتوێكردنی دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.