بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان و بەرزبوونەوەی ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق، ئەو داهاتەی لە بودجەی 2019 ئاماژەی پێكراوە پێشبینی دەكرێت زیاد بكات، بڕیاردەری لیژنەی داراییش دەڵێت، لە ماوەی داهاتوودا پەرلەمان بودجەی تەواوكاری ئامادە دەكات.
ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لە بودجەی 2019 نرخی بەرمیلێك نەوت بە 56 دۆلار خەملێنراوە، بەڵام لە بازاڕدا نرخەكە زۆر لەوە زیاترە، بۆیە بڕە زیادەكە لە ماوەی داهاتوودا لە چوارچێوەی بودجەی تەواوكاری لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.
روونی دەکاتەوە، وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پلاندانان دەبێت بودجەی تەواوكاری ئامادە بكەن، لەمەشدا پەرلەمان رۆڵی دەبێت لە دابەشكردنی بەسەر پارێزگاكاندا، بەشێكیشی بۆ پڕۆژە گرنگەكان خەرج دەكرێت.
له بودجهی ئهمساڵ نرخی بەرمیلێك نەوت بە 56 دۆلار خەمڵێندراوە، بەڵام لە ئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوت لە بازاڕەكانی جیهانی سەرووی 70 دۆلارە، بەمەش خەملاندنی حكوومەتی عێراق بۆ هەر بەرمیلێك 16 دۆلار كەمتر بووە، ئەو بڕە پارەیەش دەبێتە داهاتی زیادەی دەوڵەت و لە چوارچێوەی بودجەی تەواوكاری رێك دەخرێت و بەسەر سێكتەرەكانی ناو بودجە دابەش دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.