سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به راشكاوانه باسمان له پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان كرد و هه‌ردوولاش گه‌شبینین به‌وه‌ی كه له ئاسۆیه‌كی روون‌دا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئاشكراشی كرد كه مه‌سرور بارزانی خواستی راستگۆیانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌یه و هه‌ردوولاش خواست و نیازپاكیمان نیشان داوه .
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌ی خۆیدا كه دوێنێ سێشه‌ممه بوو و هاوكاتیش بوو له‌گه‌ڵ سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری بۆ به‌غدا، رایگه‌یاند پێشوازیمان له برامان مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری كرد و به راشكاوانه باسمان له كێشه‌كان كرد و برامان مه‌سرور بارزانی خواستی راستگۆیانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌یه و هه‌ردوولاش خواست و نیازپاكیمان نیشان داوه .
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتی ناتوانێن بڵێین كێشه نییه و ناشتوانین بڵێین كێشه‌كان بچوكن، به‌ڵام نیه‌تی باش و خواستی هاوبه‌ش هه‌یه و ره‌چاوی ده‌ستوور ده‌كه‌ین و چاره‌سه‌ری ته‌ندروستیش بۆ كێشه‌كان ته‌نها ده‌ستووره و جه‌ختمان له‌سه‌ر بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان كرده‌وه و ته‌نیا ده‌ستوور چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه و جێبه‌جێكردنیشی له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موانه .
دوێنێ سێشه‌ممه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ریی شاندێك سه‌ردانی به‌غدا كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆبووه‌وه و نیازپاكی و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور نیشاندا و راشیگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌كان باش بوون و تێگه‌یشتنی زۆر باش هه‌بوو و هه‌موو ئه شتانه‌ش كه پێویست بوو بگوترێن له لایه‌ن شاندی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، خستمانه روو و له داهاتوویه‌كی نزیك ده‌ست به گفتوگۆی ته‌كنیكی ده‌كرێت بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و بابه‌تانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.