ئاسایشی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی روودانی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی چێشتخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه و دڵنیای ده‌داته هه‌موولایه‌ك و ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه
ئەمڕۆ لە رێستورانتێکی شاری هەولێر رووداوێکی تەقە کردن روویدا کە بەداخەوە بووە هۆی گیان لە دەستدانی کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا و هاووڵاتیەک و برینداربوونی یەکێکی دیکە.
ئێمە لە کاتێکدا ئەم رووداوە بە تووندترین شێوە شەرمەزار دەکەین و هاوخەمی خۆشمان لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان دەردەبڕین. لەهەمانکاتدا هاووڵاتیانی هەولێر و بە تایبەتیش دیپلوماتکاران دڵنیا دەکەینەوە، کە رێگە نادەین دۆخی ئارام و ئاسایشی هەرێمی کوردستان تێک بدرێت. لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و تاوانبارانیش بە سزای خۆیان دەگەن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
17/7/2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.