Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 04:53

سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان سه‌رکۆنه‌ى کوشتنى کارمه‌ندێکى کونسوڵخانه‌ى تورکیا ده‌کات

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی خانه‌واده و که‌سوکاری قوربانیان ده‌که‌ین
کوردستان TV
#7
100%

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان بە تووندی ئیدانەی هێرشەکەی هەولێر دەکات و رایدەگەیێنێت: ڕێگه‌ ناده‌ین ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ئاڵۆز بکرێت و به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه‌ بۆ ده‌ستگیرکردنی تاوانکاران به‌رده‌وامه‌.

ڕاگه‌یه‌نراوێک له‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌
 
به‌ توندی ئه‌و تاوانکارییه‌ ترسنۆکه‌ سه‌رکۆنه‌ ده‌که‌ین که‌ نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر کارمه‌ندێکی کونسولخانه‌ی تورکیا و هاووڵاتییه‌کی هه‌رێمی کوردستانی کردۆته‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامدا هه‌ردووکیان گیانیان له‌ده‌ست داوه و هاووڵاتییه‌کی دیکه‌ش بریندار بووه‌.

له‌ کاتێکدا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی خانه‌واده و که‌سوکاری قوربانیان ده‌که‌ین و هیوای زووچاکبوونه‌وه‌ بۆ برینداره‌که‌ ده‌خوازین.

دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ڕێگه‌ ناده‌ین ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ئاڵۆز بکرێت و به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه‌ بۆ ده‌ستگیرکردنی تاوانکاران به‌رده‌وامه‌ تا ده‌دۆزرێنه‌وه‌ و به‌ سزای خۆیان ده‌گه‌یه‌نرێن.

سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.