وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئیدانهى کوژرانی دیپلۆماتکارێکی تورکیا لە هەولێر دهكات و رایگەیاند، لەگەڵ لایەنە فەرمییەکان لەسەر خەتن بۆ زانینی وردەکاریی کوژرانی دیپلۆماتکارێکی تورکی لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق بە "روسیا تودەی" راگەیاندووە، ئیدانەی کوژرانی دیپلۆماتکارێکی تورکیا دەکەن لە شاری هەولێر. ئاماژەی بەوەش کردووە، لەگەڵ لایەنە فەرمییەکان لەسەر خەتن بۆ زانینی وردەکاریی رووداوەکە.
دوای رووداوی تەقەكردنەكەی ئەمڕۆی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاشکرای كردووە کە لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەدا هاووڵاتییەك و کارمەندێکی کۆنسوڵگەی تورکیا گیانیان لەدەست داوە، کەسێکی دیکەش بریندار بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.