Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 04:53

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی دەکات

مەسرور بارزانی جەختی لە گرنگی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نوێ کردەوە
کوردستان TV
#7
100%


باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق رایگه‌یاند: هانی وەبەرهێنەرانی ئەمەریکی دەدەین کە وەبەرهێنانی زیاتر بکەن لە هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17/7/2019 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد بەسەرۆکایەتی ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە ستیڤن فەیگن کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەبوو .

شاندی میوان پیرۆزباییان لە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی کابینەی نوێی حکومەت و باڵیۆزی ئەمەریکا وێڕای دەربڕینی هیوای سەرکەوتن ، ئاماژەی بەوەشکرد کە خەڵک ئومێدێکی زۆری بەو کابینەیە هەیە و ئامادەیی خۆشی دەربڕی بۆ هەموو هاوکارییەک. هەروەها گوتی هانی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان دەدەین کە وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمی کوردستان بکەن.  

باڵیۆزی ئەمەریکا ستایشی سەردانی شاندی هەرێمی کوردستانیشی بۆ بەغدا کرد، گوتیشی هیوادارم هەر سێ سەرۆکایەتی عیراق رۆڵێکی ئەرێنی بگێرن لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر وبەغدا.

سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نوێ کردەوە بەتایبەتی لە پێشخستنی خزمەتگوزارییەکان لە بواری خوێندن و تەندروستی و کارەبا و بایەخدان بە کەرتی کشتوکاڵ.

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.