Erbil 38°C چوارشەممە 16 ئەیلوول 06:52

تیپى تۆپى ده‌ستى کچانى یانه‌ى هه‌ولێر بوونه‌ پاله‌وانى عێراق

دوای سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر ئه‌فرۆدێت
کوردستان TV
100%


تیپى تۆپى ده‌ستى كچانى یانه‌ى هه‌ولێر بوونه‌ پاله‌وانى خولی نایابی عێراق 


ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ 17 ى 7 ى 2019 ، له‌هۆڵی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى زانكۆی سه‌لاحه‌دین  یاری كۆتایی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپى ده‌ست له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ى  هه‌ولێر و ئه‌فرۆدێتى سلێمانى به‌رێوه‌چوو 

 له‌م یارییه‌دا هه‌ولێر توانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌فرۆدێت تۆمار بكات به‌ئه‌نجامی 25 - 10 گۆل 

 بۆیه‌كه‌م جارله‌ مێژووی خۆیدا تیپی تۆپی دەستی کچانی یانەی هەولێر توانیان نازناوی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی دەست بە دەست بهێنن

 له‌م خوله‌دا هه‌ولێر توانى پله‌ى یه‌كه‌م ، ئه‌فرۆدێت پله‌ى دووه‌م ، قه‌ڵای هه‌ولێر پله‌ى سێیه‌م و دغاره‌ش پله‌ى چواره‌میان به‌ده‌ست هێنا

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.