برینداره‌كه‌ی ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی ناو رێستورانتێك له شاری هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ستدا و به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته سێ كه‌س .
یه‌كێك له‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه كارمه‌ندێكی كونسوڵخانه‌ی توركیایه و دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستانن.
له ڕووداوه‌كه‌دا سه‌ره‌تا كارمه‌ندی كونسوڵخانه‌ی توركیا و هاووڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستان گیانیان له‌ده‌ستدا و هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش برینداربوو .
برینداره‌كه دوای چه‌ند كاتژمێرێك مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه و هه‌وڵی پزیشكان بۆ چاره‌سه‌ركردنی، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا .
ته‌رمی دوو هاووڵاتییه‌كه گه‌رێندرایه‌وه سۆران كه خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره بوون و له‌وێ به ئاماده‌بوونی كه‌سوكاریان و جه‌ماوه‌رێكی زۆر به‌خاك سپێردران .
ئه‌و دوو هاووڵاتییه به ناوه‌كانی (نه‌ریمان وه‌سمان محه‌مه‌د عه‌لی ئاغا ) و (به‌شدار ره‌مه‌زان ساڵح برادۆستی)ین كه به‌پێی زانیارییه‌كان بۆ نان خواردنی نیوه‌ڕۆ له‌و رێستورانته بوون كه ته‌قه‌ی تێدا كراوه .
نه‌ریمان وه‌سمان دانیشتووی گوندی بێشوكی سنووری قه‌زای رواندزه و باوكی دوو كوڕ و كچێكه، به‌شدار ره‌مه‌زانیش دانیشتووی شارۆچكه‌ی دیانای سه‌ر به قه‌زای سۆرانه كه دوای ئه‌وه‌ی له رووداوه‌كه برینداربوو دوای چه‌ند كاتژمێرێك مانه‌وه‌ی له ژێر چاودێری پزیشكی له نه‌خۆشخانه له شاری هه‌ولێر، گیانی له‌ده‌ستدا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.