به‌پێی هه‌واڵێكی CNN كه پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كانی به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت 500 سه‌رباز له ئه‌مریكاوه ره‌وانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی شازاده سوڵتان بكرێت له ریازی پایته‌ختی سعوودیه.
به‌رپرسان ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی باشتركردنی فڕۆكه‌خانه‌كه و ئاماده‌كاری بۆ سیستمێكی پاتریۆت، له‌ئێستادا یه‌كه‌یه‌كی كه‌م و ژماره‌یه‌كی كه‌م كارمه‌ند له مه‌یدانه‌كه‌دایه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه، له‌باره‌ی ناردنی سه‌ربازه‌وه بۆ سعوودیه به‌فه‌رمی رانه‌گه‌یه‌نراوه، به‌ڵام به‌رپرسێك رایگه‌یاندووه، بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو له‌وباره‌وه روونكردنه‌وه بدرێت.
به‌پێی گوته‌كانی سه‌رۆكی پرۆژه‌ی لقی خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا له په‌یمانگای كاروباری نێوده‌وڵه‌تی میدڵبێری بۆ به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی، جێفری لویس دیمه‌نه‌كانی مانگی ده‌ستكردی كۆمپانیای پلانێت لابس له ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا یه‌كه‌م گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا و كارمه‌ندانی پشتیوانی بنكه‌ی ئاسمانیی نیشاندا.
جێفری لویس كه لێكۆڵینه‌وه له دیمه‌نه‌كان ده‌كات، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئه‌و دیمه‌نانه كردووه كه له كۆتایی مانگی حوزه‌یرانی رابردوو و سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا گیراون له‌گه‌ڵ دیمه‌نه‌كانی دواتر و ئاماده‌كارییه مه‌یدانییه‌كان به‌رله جێگیركردنی یه‌كه‌كانی ئه‌مریكا.
وه‌زیری به‌رگریی پێشووی ئه‌مریكا به وه‌كاله‌ت، پاتریك شاناهان مانگی رابردوو ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه به هۆی پێشهاته‌كانی كه‌نداوه‌وه هه‌زار سه‌رباز ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن، به‌ڵام زانیاری نه‌دا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان ره‌وانه‌ی كام وڵات ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.