ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لەشەش مانگی رابردوو 72 كەیسی گەندەڵی ڕەوانەی دادگاكراون و فۆرمی ئاشكراكردنی سەروەت و سامانیش بۆ حكومەت رەوانە دەكەن.
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممه 18ی تەمموزی 2019 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: تاوه‌كو ئێستا 72 دۆسیه‌مان تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵى، ره‌وانه‌ی دادگای لێكۆڵینه‌وه كردووه، 20 دۆسیه‌مان ره‌وانه‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ند كردووه، كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی یه‌كلاكراونه‌ته‌وه و بڕیاری دادگای پێده‌رچووه 17 دۆسیه بووه.
دەشڵێت 45 دۆسیه‌ى هه‌واڵده‌ری و 250 داوای سزای دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵی تۆماركراون و 105 دۆسیه‌ش له قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌ن.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێم گوتیشی نوسراومان كردووه بۆ حكومه‌تى هه‌رێم، له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى پێویسته سه‌رجه‌م به‌رپرسه باڵاكان فۆڕمی تایبه‌ت به ئاشكراكردنى سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیان پڕبكه‌نه‌وه.
گوتیشی: داوا له حكوومه‌ت ده‌كه‌ین، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی رایگه‌یاندووه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چاكسازی له پێشینه‌ی كاره‌كانییه‌تی، ئه‌و پرسه به گرنگ وه‌ربگرێت و هه‌رێمی كوردستان پێویستی به چاكسازییه‌كی راسته‌قینه هه‌یه. خه‌ڵكی كوردستان داوای دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی ریشه‌یی ده‌كات.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی گوتیشی: داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌ین، هاوشێوه‌ی به‌غدا ئه‌نجومه‌نێك بۆ دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی دابمه‌زرێنێت و دادگایه‌كی تایبه‌تیش بۆ كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی ته‌رخان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵ بەزوترین كات یه‌كلای بكرێنه‌وه.
له باره‌ی فۆرمی ئاشكراكردنی سامانی به‌رپرسانه‌وه، حاكم ئه‌حمه‌د ئەوەیخستەڕوو، ئه‌و پرسه پابه‌ندییه‌كی یاساییه و به پێی یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌موو به‌رپرسێك كه یاساكه ئاماژه‌ی پێكردووه، ده‌بێت ئه‌و فۆرمه پڕ بكه‌نه‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و فۆرمه پڕ ده‌كه‌نه‌وه، تۆمه‌تبار نین و ئه‌وه پابه‌ندییه‌كی یاساییه و له 80 وڵاتی جیهان ئه‌و سیستمه په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.