Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:37

ئێران کەشتییەکی نەوتهەڵگری بیانی لە کەنداو دەستبەسەر دەکات

لە لایەن ستافێکی (12) کەسییەوە بەڕێوەبراوە
کوردستان TV
#11
100%


سوپای پاسداران دەستی بەسەر کەشتیەکی نەوت هەڵگری  بیانیدا له‌ كه‌نداو گرتووه‌.

ئەمڕۆ پێنجشەممە18ی تەمموزی 2019 سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، دوای چاودێریی ورد و لێکۆڵینەوە کەشتییەکی نەوتهەڵگریان راگرتووە کە نەوتی بە قاچاخ لە بەندەرێکی ئێرانەوە گواستوەتەوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكاروه‌ دوای چاودێریی ورد و لێکۆڵینەوە کەشتییەکی نەوتهەڵگریان راگرتوە کە نەوتی بە قاچاخ لە بەندەرێکی ئێرانەوە گواستوەتەوە و لە لایەن ستافێکی (12) کەسییەوە بەڕێوەبراوە.

روونی کردوەتەوە؛ کەشتییەکە توانای گواستنەوەی دوو ملیۆن لیتر نەوتی هەیە و نەوتی بەشێوەی قاچاخی رێکخراو لە کەشتییە بچوکە ئێرانییەکانەوە بۆ وڵاتانی بیانی گواستوەتەوە و توانیویانە لە باشوری دورگەی لارک لە ئێران ئەو کەشتییە رابگرن و دواتر (12) ئەندامی ستافی ئەو کەشتییە بە بڕیار دادگا دەستبەسەر کراون.

دەستبەسەرداگرتنی كەشتیەكە دوای ئەوەدێت دوو هەفتە لەمەوبەر بەریتانیا دەستبەسەرداگرتنی كەشتیەكی نەوتهەڵگری ئێرانی ڕاگەیاند و ئەمەش بووەتە هۆی گرژی و ئاڵۆزیی پەیوەندییەكانی ئێران و بەریتانیا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.