Erbil 38°C ھەینی 28 ئاب 23:38

پۆلیسی سلێمانی چوار کەس به‌ تۆمه‌تى دزینى دوو ئۆتۆمبێل دەستگیر ده‌کات

تۆمه‌تباران دوو ئۆتۆمبێلیان لەشاری بەسرەوە بۆ سلێمانی هێناوه‌
کوردستان TV
100%

پۆلیسی سلێمانی چوار کەسی دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارن بە دزینى دوو ئۆتۆمبێل لە بەسرەوە بۆ سلێمانی. 

سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند" دوای ئەوەی هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی زانیارییان پێگەیشت لەبارەی هێنانی دوو ئۆتۆمبێل لەشاری بەسرەوە بۆ شاری سلێمانی بەمەبەستی ساخكردنەوەی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و توانییان چوار تۆمەتبار دەستگیربكەن.

گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەشکرد، تۆمەتباران هەستاون بە هێنانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (جی ئێم سی، شۆفرلێت) لەشاری بەسرەوە بۆ شاری سلێمانی بە مەبەستی ساخکردنەوەی، ئەو دوو ئۆتۆمبێلە لەسەرەتادا هیچ ژمارەیەكی نەبووە و تۆمەتباران ژمارەی (اربیل)یان به‌ ساخته‌ بۆ داناوه‌ بۆ ئەوەی لەشاری سلێمانی ساخییان بكەنەوە.

گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی گوت" ئێستا تۆمەتباران بە فەرمانی دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.