Erbil 38°C ھەینی 28 ئاب 23:38

ئەمریکا 500 هەزار دۆلار بۆ نۆژەنکردنەوەی پەرستگای لالش تەرخان دەکات

باڵیۆزو کۆنسوڵی ئەمریکا سەردانی پەرستگای لالشیان کرد
کوردستان TV
100%


باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەولێر سەردانی پەرستگای لالشیان کرد و رایانگەیاند، كه‌ ئه‌وان 500 هەزار دۆلاری ئەمریکی ئەرخان دەکەن بۆ نۆژەنکردنەوەی پەرستگای لالش و لە ئێستاوە تیمێک لە زانکۆی پەنسلڤانیا سەرپەرشتی ئەم پرۆژەیە دەکات و کار لەگەڵ هاوبەشە لۆکاڵییەکان دەکات" .

حازم میر تەحسین بەگ، وەکیلی میری ئێزدیان لە کۆنگرەیه‌كى رۆژنامه‌وانیدا، خۆشحالی خۆی بەم هەنگاوەی ئەمریکا دەربڕی و گوتی" سوپاسی حکومەتی ئەمریکا دەکەین بۆ پشتگیریی ماددی و مەعنەوی بۆ هه‌رێمى كوردستان. 

تێزانین بریارە لە دەسپێکی مانگی هەشت پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی پەرستگای لالش بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بۆ ماوەی شەش مانگ بەردەوام بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.