گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر کردەوەیەکی تیرۆریستی ئامانجدار و پلان بۆداڕێژراو بوو.
دەقی راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان:-
بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، رووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر لە رۆژی 17 ی تەمووزی 2019 کە بووە هۆی گیان لە دەستدانی 3 کەس ، کردەوەیەکی تیرۆریستی ئامانجدار وپلان بۆداڕێژراو بووە . لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن وپێشڤەچوونیش هەیە و بەم نزیکانەش هاووڵاتییان لە قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئاگادار دەکەینەوە .
جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.