وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه و به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، هیوای سه‌ركه‌وتنی له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌م به‌رپرسیارییه‌تییه گه‌وره‌یه بۆ خواستووه.
ژان ئیڤ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له پیرۆزبایینامهكهیدا ده‌ڵێت: "له كاتێكدا كه كوردستان و عێراق له سه‌روبه‌ندی پرۆسه‌ی سه‌قامگیریی و ئاشته‌وایی نیشتمانین، ده‌ستبه‌كاربوونی ئێوه قۆناخێكی گرنگه بۆ ئاراسته‌كردنی هه‌رێم بۆ سه‌ر رێگای ئاسایش و سه‌قامگیریی و خۆشگوزه‌رانی. ئه‌و حكوومه‌ته‌ی كه ئێوه پێكتانهێناوه، به‌رپرسیارێتی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانه كه به‌رده‌وامیی بدات به‌و ریفۆرمانه‌ی كه وه‌ڵامی خواستی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌نه‌وه و فه‌راهه‌مكردنی به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، كه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا ده‌ستیان پێكردووه. ده‌زانم كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ركانه به سه‌ركه‌وتوویی به‌جێبگه‌یه‌نن".
لۆدریان له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:" راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش له كاته هه‌ره سه‌خته‌كانى جه‌نگى دژى داعش، ئێوه رۆڵێكى گرنگتان هه‌بوو له‌سه‌ركه‌وتن له دژى بهربهرییهتى جیهادیی، فه‌ره‌نسا ده‌زانێت كه قه‌رزارى قوربانییه‌كانى پێشمه‌رگه‌یه و تێبینى ئه‌وه‌م كردووه، له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و ههمههانگییهى كه هه‌یه له نێوان هێزه‌كانمان كه وڵاته‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئێوه هاوپه‌یمانێكى وه‌فادار و متمانه پێكراو و به‌هێزى هه‌یه، هاوشێوه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندییه پێشكهوتوانهى كه ماوه‌یه‌كى درێژه فه‌ره‌نسا و كوردستانى عێراق پێكه‌وه گرێ ده‌ده‌ن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت: "هیواخوازم كه بتوانین له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ى ئێوه كاربكه‌ین بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانمان، به‌تایبه‌تیش له‌و بوارانه‌ى كه خه‌ڵكان له‌یه‌كترى نزیك ده‌كه‌نه‌وه وه‌ك بواره‌كانى ئابوورى و كه‌لتوورى و په‌روه‌رده".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "له‌كۆتاییدا ده‌مه‌وێت سوپاستان بكه‌م بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ى كه له‌منتان كرد له هه‌ولێر له‌مانگى كانوونى دووه‌مى ئه‌م ساڵ و هه‌روه‌ها پێشتان رابگه‌یه‌نم كه زۆر خۆشحاڵ ده‌بم كه له داهاتوودا پێشوازى له به‌ڕێزتان بكه‌م له پاریس، رێزدار جه‌نابى سه‌رۆك وه‌زیران، تكا ده‌كه‌م كه بڕوا بكه‌ن له ستایشى بێپایانم".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.