Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 01:04

مه‌خموور.. فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا چیای قه‌ره‌چووغ و که‌مپی په‌که‌کەیان بۆردومانکرد

له‌ تۆڵه‌ی كوژرانی عوسمان كۆسه‌ كارمه‌ندی كونسوڵخانەی توركیا له‌ هه‌ولێر
مه‌خموور.. فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا چیای قه‌ره‌چووغ و كه‌مپی په‌كه‌كەیان بۆردومان كرد
کوردستان TV
100%

شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا چیای قه‌ره‌چووغ  و كه‌مپی مه‌خمووریان بۆردومان كرد. 

به‌پێی زانیارییه‌كان، كاتژمێر 12:15 خوله‌كی شه‌وی رابردوو، ژماره‌یه‌ك فرۆكه‌ی جه‌نگی توركیا به‌سه‌ر ئاسمانی كه‌مپی مه‌خمووردا سووڕاونه‌‌وه‌ و دواتر چیای قه‌ره‌چووغ و به‌شێك له‌ كه‌مپی مه‌خموریان بۆردومان كردووه‌. 

كه‌مپی مه‌خموور تایبه‌ته‌ به‌و هاووڵاتییه‌ كوردانه‌ی له‌ ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو له‌ كوردستانی توركیاوه‌ وه‌ك په‌نابه‌ر روویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ و ده‌كه‌وێته‌ دامێنی چیای قه‌ره‌چووغ. 

له‌ لایه‌كی دیكه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: له‌ تۆڵه‌ی كوژرانی عوسمان كۆسه‌ كارمه‌ندی كونسوڵخانەی توركیا له‌ هه‌ولێر، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیان به‌چڕی پێگه‌كانی په‌كه‌كەیان‌ له‌چیای قه‌ره‌چووغ و كه‌مپی مه‌خموور بۆردوومانكردووه‌ و توانیویانه‌ بنكه‌ی مه‌شق و راهێنانی په‌كه‌كه‌، بكه‌نه‌ ئامانج و بنكه‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تی خاپوور كراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه‌، هێرشبه‌ره‌كه‌ كه‌ ناوی مه‌زلووم داغ بووه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا، چوارجار هاتووچۆی كه‌مپی مه‌خمووری كردووه‌. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.