له ته‌مموزی ساڵی 1969 به ملیۆنان كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان، بینه‌ری ڕاسته‌وخۆی یه‌كه‌م نیشتنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مانگ بوون ، به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت هه‌ندێك كه‌س جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تاكو ئێستا مڕۆڤایه‌تی هیچ كات پێی نه‌ناوه‌ته سه‌ر هه‌ساره‌ی مانگ.
ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا، ناسراو به" ناسا "، به‌رده‌وام له ڕاپۆرته‌كانی خۆیدا راگه‌یاندووه: ئاماری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گه‌شتی مرۆڤ بۆ سه‌ر هه‌ساره‌ی مانگ ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه، ته‌نیا بریتین له 5% ، هه‌رچه‌ند ڕه‌نگه ئه‌مه ڕیژه‌یه‌كی كه‌م بێت، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م ڕیژه‌یه به‌سه بۆ لایه‌نگرانی بیرۆكه‌ی پیلانگێری و به‌رده‌وامبوونی ئه‌م گومانه.
بۆچوونی لایه‌نگرانی بیرۆكه‌ی پیلانگێری و نیشتنه‌وه له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مانگ:
بابه‌تی سه‌ره‌كی له بیرۆكه‌ی به‌درۆ زانینی نیشتنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مانگ ئه‌مه‌یه كه ده‌گوترێت: ئه‌مریكا له ساڵانی 1960ی زایینی‌دا ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتووی ئه‌وتۆی نه‌بووه تا بتوانێت گه‌شتی سه‌ر هه‌ساره‌ی مانگ ئه‌نجام بدات.
بۆیه ئه‌م بیرۆكه‌یه لای به‌شێك له خه‌ڵك دروست بوو كه له‌كاتێكدا ناسا نه‌یتوانیوه ئه‌م ئامانجه‌ی به‌دی بێنێت،به‌ناچاری په‌نای بردووه‌ته به‌ر "پرۆژه‌یه‌كی ساخته‌ی نیشتنه‌وه له سه‌ر هه‌ساره‌ی مانگ"، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت باڵاده‌ستی خۆی بگه‌یه‌نێت له پێشبڕكێی بۆشایی ئاسمانی كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی سۆڤییه‌تدا. وڵاتێك كه ئه‌و كات ته‌نها به نیشتنه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتووانه‌ی مانگێكی ده‌ستكرد له‌سه‌ر هه‌ساری مانگ، به‌پێش ركابه‌ڕه‌كه‌ی خۆی كه‌وتبووه.
رێك دوای گه‌رانه‌وه‌ی كه‌شتی بۆشاییی ئاسمانی ئاپۆڵۆ11 بۆ سه‌ر زه‌وی، ده‌نگۆیه‌ك بڵاو بوویه‌وه كه ناراست بوونی دابه‌زینی نیل ئاڕمیسترانگی بۆ سه‌ر مانگ برده ژێر پرسیار، كه له كاتی دابه‌زینی له سه‌ر هه‌ساره‌ی مانگ رایگه‌یاند: ئه‌مه هه‌نگاوێكی بچووكه بۆ مرۆڤێك و هاوكات پازدانێكی گه‌وره‌یه بۆ مروڤایه‌تی.
شانزده ساڵ دوای ئه‌م رووداوه مێژوویه، كه‌سێك به‌ناوی بیل كیسینگ كه هاوكات پیشه‌ی ڕۆژنامه‌نووس بوو له به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی یه‌ك له كۆمپانیاكانی په‌یمانكاری سه‌ر به ناسا، به بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌رتۆكێك به ناوی " ئێمه هیچ كات نه‌چووینه سه‌ر مانگ" ، باسی له‌وه كرد كه ئه‌مه‌ریكا 10 ملیار دۆلاری ئه‌و پڕۆژه‌یه‌یه‌ی به فێل خواردووه. ئه‌و پرسیارانه‌ی كه نووسه‌ر له كتێبه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی پێكردوون، هه‌مان ئه‌و به‌ڵگانه‌ن كه دژبه‌رانی نیشتنه‌وه‌ی كه‌شتی بۆشایی ئاسمانی ئاپۆڵو11 له‌سه‌ر مانگ ده‌یخه‌نه‌ڕوو.
شه‌كانه‌وه‌ی ئاڵای ئه‌مه‌ریكا به‌بێ هه‌بوونی هه‌وا:
زاناكان ده‌ڵێن: ئه‌و ئاڵایه‌ی كه ئارمیسترانگ و ئاڵدرینی كه‌شتیوان له سه‌ر مانگ چه‌قاندوویانه، به هۆی پاڵه‌په‌ستۆ كردنه سه‌ری لۆچی گرتووه.
ئه‌و وێنانه‌ی كه له ئاپۆلۆ 11 بڵاو كرانه‌وه، بوونه كۆمه‌ڵه به‌ڵگه‌یه‌ك به‌ده‌ست دژه‌به‌رانی ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه مێژوویه و ئه‌وان پرسیاری ئه‌وه‌یان لا گه‌ڵاڵه بوو كه بۆچی له وێنه‌كانی پشته‌وه‌ی ئاسمانی مانگدا هیچ ئه‌ستێره‌یه‌ك نابیندرێت و له شوێنێكدا كه تێیدا هیچ بایه‌ك هه‌ڵناكات، چۆنه كه ئاڵاكه‌ی ئه‌مریكا ده‌شه‌كێته‌وه؟
له‌مباره‌وه مایك ریچ ئه‌ستێره‌ناس له زانكۆی كالیفرۆنیا بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م بیرۆكه‌یه پاساوێكی زانستی ده‌خاته‌ڕوو.
ئه‌و ده‌ڵێت: ئارمێسترانگ و ئاڵدرینی هاوكاری له كاتی چه‌قاندنی ئالاكه له‌سه‌ر رووی مانگ، گوشاریان له ئاڵاكه كردووه بۆیه ئاڵاكه لۆچی گرتووه. ده‌شڵێت: چونكه هێزی كێش كردن له‌سه‌ر رووبه‌ری مانگدا، شه‌ش به‌قه‌د هێزی كێش كردنی زه‌وییه، ئاڵاكه هه‌ر به شێوه لۆچاوییه‌كه‌یه‌وه و وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.
ئاسمانی بێ ئه‌ستێره:
خاڵێكی دیكه‌ی كه دژبه‌رانی ئه‌ركی ئاپۆلۆ 11 په‌نجه‌ی ده‌خنه سه‌ر، ده‌ركه‌وتنی ئاسمانێكی بێ ئه‌ستێره‌یه له وێنه‌كانی نیشته‌وه‌ی ئاپۆلۆ له‌سه‌ر رووی مانگدا، به‌ڵام له راستیدا ئه‌مه له ده‌ره‌نجامی به‌ركه‌وتنی نێوان زۆنه رووناك و تاریكه‌كانی وێنه‌كه‌یه كه له وێنه‌گرتندا دیارده‌یه‌كی ئاساییه.
به‌ڵام هۆكاری ئه‌م رووداوه بۆچی ده‌گه‌ڕیته‌وه؟ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته برایان كۆبه‌رلین مامۆستای ئه‌سترۆفیزیك له دامه‌زراوه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای راچسته‌ر ده‌ڵێت: به‌هۆی ئه‌وه‌ی تیشكی خۆر، له‌سه‌ر رووبه‌ری مانگ ره‌نگ ده‌داته‌وه، وێنه‌كان روونتر له وێنه‌ی ئاسایی ده‌رده‌چن.
ئه‌م رووناكیه ده‌بێت هۆی ئه‌وه‌ی كه له وێنه‌كاندا، ئه‌ستێره‌كان زۆر به كزی و ره‌شتر له كاتی ئاسایی ده‌ربكه‌ون. به‌م هۆیه‌شه‌وه له وێنه‌كانی ئاپۆلۆ11 دا ئه‌ستێره‌كان نابیندرێن. له راستیدا رووناكی ئه‌ستێره‌كان زۆر كزن. ده‌شڵێت : ره‌نگه له كاتی چركاندنی وێنه‌كانشیدا، رووناكی كامێراكه زۆر به‌رز بوبێت.
شوێن پێیه ساخته‌كان
نه‌بوونی هه‌وا له سه‌ر رووبه‌ری مانگدا هۆكارن بۆ مانه‌وه‌ی شوێن پێیه‌كانی نیل ئارمێسترانگ و هاوكارانی كه تاكوو ئێستاش وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه.
دیاره بانگه‌شه‌ی ساخته‌بوونی نیشتنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر مانگ، شوێن پێیه‌كانی كه‌شتیوانه‌كانیشی له سه‌ر هه‌ساره‌ی مانگ كردوه‌ته ئامانج. ئه‌وان له‌و بڕوایه‌دان كه به‌هۆی نه‌بوونی راده‌ی شێی پێویست له‌سه‌ر رووبه‌ری مانگ، پێناچێت وێنه به‌ناوبانگه‌كه‌ی ناسراو به،" شوێن پێی ئاڵدرین " راسته‌قینه بن.
هاوكات بۆ ئه‌م پرسیاره مارك رۆبینسۆن مامۆستای زانكۆ له ویلایه‌تی ئاریزۆنا پاساوێكی زانستی ده‌خاته‌ڕوو. ئه‌و ده‌ڵێت: چینی سه‌ره‌وه‌ی مانگ به چینێك له ورده به‌رد و خاك و خۆڵه‌مێش به ناوه‌ی "ریگولیت " داپۆشراوه. ئه‌م چینه زۆر نه‌رمه و كاتێك كه پێ بنرێته سه‌ری، به سانایی ده‌په‌سرێته‌وه. پێكهاته‌ی ئه‌و چینه خۆله‌مێشه تایبه‌تمه‌ندی به‌یه‌كه‌وه‌لكانیان هه‌یه و به‌م هۆیه‌شه‌وه كاتێك پێ له‌سه‌ری هه‌ڵبگیردرێ شوێن پێیه‌كه وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه. خاڵێكی تر كه رۆبینسۆن ئاماژه‌ی پێده‌كات ئه‌وه‌یه كه ئه‌م شوێن پێیانه له‌وانه‌یه بۆ ماوه‌ی ملیۆنان ساڵ له‌سه‌ر رووی مانگ بمێننه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له سه‌ر هه‌ساره‌ی مانگدا، ئه‌تمۆسفێر یان هه‌وا بوونی نیه كه ئه‌مه‌ش واده‌كات هیچ جۆره بایه‌ك تێیدا هه‌ڵ نه‌كات.
چۆن ئاپۆلۆ 11به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانی به‌ربكه‌وێت پشتێنه‌ی " وه‌ن ئه‌ڵین "ی بڕیوه؟
یه‌ك له گرنگترین به‌ڵگه‌كانی كه لایه‌نگرانی بیرۆكه‌ی پیلانگێری سه‌باره به نیشتنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر هه‌ساری مانگ پشتی پێ ده‌به‌ستن ئه‌وه‌یه كه ده‌بوایه له كاتی بڕینی، پشتێنه‌ی وه‌ن ئاڵێن كه‌شتیی ئاپۆلۆ 11 و سه‌نشینه‌كانی له ناو ببردایه.
پشتێنه‌ی وه‌ن ئالێن به‌و كۆمه‌ڵه تیشكه ده‌گوترێت كه له ده‌واروده‌وه‌ری گۆی زه‌وی ده‌رده‌چن و له ئه‌نجامی كارلێكی خۆره‌با و ناوچه‌ی موگناتیسی زه‌وی درووست ده‌بێت.
له قۆناغی یه‌كه‌می پێشبڕكێی چوون بۆشایی ئاسماندا، تیشكه‌كانی ئه‌م پشتێنه‌یه یه‌كێك بوون له نیگه‌رانییه سه‌ره‌كییه‌كان، تاكوو كه‌شتیوانه‌كان نه‌كه‌ونه به‌ر مه‌ترسی هێزی كێشكردنی ئه‌و تیشكانه.
به‌ڵام به گوته‌ی ناسا، سه‌رنشینه‌كانی ئاپۆلۆ 11 له گه‌شته‌كه‌یاندا، كه‌متر له دوو كاتژمێر له ناو پشتێنه‌ی وان ئاڵێن دا مابوونه‌وه و،ئه‌و ناوچانه‌ی كه شه‌پۆڵی تیشكه‌كان ده‌گاته به‌رزترین ئاستی خۆی، ته‌نها پێنج خوله‌ك ده‌مێنێته‌وه، واتا ئه‌وان ئه‌وه‌نده له‌و ناوچه‌یه نه‌ماونه‌ته‌وه كه تیشكه‌كان كاریگه‌ری هه‌بووبێت بۆ سه‌ریان.
دیكۆمێنتی وێنه‌یی له دژی بیرۆكه‌ی پیلانگێری :
چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ناسا چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه كه به مانگی ده‌ستكردی
(Lunar Reconnaissance Orbiter) گیرابوون كه شوێنی نیشتنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كه‌شتییه‌كانی ئاپۆلۆ 11 له‌سه‌ر مانگی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت.
له ساڵی 2009 مانگێكی ده‌ستكردی بۆشایی ئاسمانی كه سه‌رقاڵی خولانه‌وه بوو به ده‌وری مانگدا، ئه‌م وێنانه‌ی ئاپۆلۆ 11ی تۆمار كردبوو كه ده‌سه‌لمێنت، كه‌شتی ئاپۆلۆ 11 له‌سه‌ر مانگ نیشتووه‌ته‌وه. هاوكات له یه‌ك له‌و وێنانه‌دا به‌ڕوونی شوێنی نیشتنه‌وه‌ی ئاپۆلۆ 11 و كاریگه‌رییه‌كانی سه‌ر مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر رووبه‌ری مانگ به‌دی ده‌كرێت. له وێنه‌كاندا هه‌روه‌ها ئه‌و شه‌ش ئاڵایه‌ش ده‌بینرێن كه كه‌شتوانه‌كان، له كاتی ئه‌ركه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی ئاپۆلۆ 11 له‌سه‌ر مانگ چه‌قاندوویانن و تا ئیستاش وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت مانگه ده‌ستكرده‌كه سێبه‌ری ئه‌و ئاڵایانه‌شی له سه‌ر رووبه‌ری مانگ تۆمار كردووه، ته‌نها ئاڵای كه‌شتی ئاپۆلۆ 11 نه‌بێت كه به‌پێی گوته‌ی باز ئاڵدرینی كه‌شتیوان، له كاتی به‌جێهێشتنی هه‌ساری مانگ، به‌ر گزۆزی بزوێنه‌ری كه‌شتییه‌كه‌یان كه‌وتووه و به‌ربووه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر گه‌شتی سه‌ر مانگ درۆ بوو، بۆچی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت بێده‌نگی هه‌ڵبژارد؟
سه‌ره‌ڕای ئه‌وەی بۆ سه‌لماندنی ئه‌و بابه‌ته‌ی كه له رۆژی 20ی مانگی ته‌مووزی ساڵی 1969 نیل ئارمێسترانگ پێی ناوه‌ته سه‌ر هه‌ساری مانگ، به‌ڵگه و دیكۆمێنی زانستی ته‌واو له‌به‌ر ده‌ست هه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناڕاستی بیرۆكه‌ی پیلانگێری له‌باره‌ی نیشتنه‌وه له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مانگ ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام تاكوو ئێستاش ئه‌م بیركردنه‌وانه لایه‌نگری خۆیان هه‌یه و له زۆربه‌ی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كان باسیان لێوه‌ده‌كرێت.
یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ی كه رووبه‌رووی لایه‌نگرانی بیرۆكه‌ی پیلانگێری، بۆ گه‌شتی سه‌ر مانگ ده‌كرێـته‌وه ئه‌وه‌یه كه، ئه‌ی بۆچی یه‌كێتێ سۆڤییه‌ت نه‌چووه پاڵ كاروانی ئه‌وانه‌وه، وڵاتێك كه له سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی سارد له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، سه‌رقاڵی پڕۆژه‌یه‌كی نهێنی بوو، بۆ ناردنی كه‌شتیوانه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌ساره‌ی مانگ.
رۆبێرت لائونیوس مێژوونووسی دیاری پێشووی ناسا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر گه‌شتی ئێمه بۆ سه‌ر مانگ، بێجگه لە درۆیه‌ك هیچی تر نه‌بووبێت، ئه‌وا یه‌كێتی سۆڤییه‌ت هه‌م توانا و هه‌میش ئامرازی هانده‌ری ئه‌وه‌ی تێدا بوو كه ئه‌م رووداوه به‌درۆ بخاته‌وه. كه‌چی ئه‌وان هیچ كات له‌و باره‌وه ،ته‌نانه‌ت به یه‌ك وشه‌ش، قسه‌یه‌كیان نه‌كرد.ده‌شڵێت: به بڕوای من، خودی ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزتری دیكه‌ی ئه‌م راستیه‌یه‌كه، یه‌كه‌م گه‌شتی مرۆڤه بۆ سه‌ر هه‌ساره‌ی مانگ، له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌مریكیه‌كان و كه‌شتی ئاپۆلۆ11 بوو كه نیو سه‌ده به‌سه‌ریدا تێده‌په‌رێت.
وه‌رگێران: ئیبراهیم ئیسماعیل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.