موسته‌فا یه‌نه‌ر ئوغلو و موسته‌فا ئاکیول دوو په‌رله‌مانتاری ئاكپارتین هه‌ردووكیان له تویتێكدا هێرش و بێرێزی كردن و ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی گه‌شتیاری هه‌رێمی كوردستان به كارێكی چه‌په‌ڵ ناوده‌به‌ن.
موسته‌فا یه‌نه‌ر ئوغلو له تویته‌كه‌یدا رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌وه‌ی له ترابزۆن روویدا به‌راستی جێگای مه‌ترسیه، چۆن ئێمه ئازادین له به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵاکه‌مان له هه‌ر شوێنێکی دنیا و وێنه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌گرین، کورده‌کانی باکووری عێراقیش مافی خۆیانه وێنه له‌گه‌ڵ ئاڵای خۆیان بگرن و هیچ رێگرییه‌ک نییه.
راشیده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و ئاڵایه‌ی به‌رزکراوه، ئیتر ئاڵای هه‌رێمی کوردستانی باکوری عێراقه. بێ‌گومانی خه‌ڵکی هه‌رێمه‌که وه‌ک ئێمه رێز و حورمه‌تیان هه‌یه بۆ ئاڵاکه‌یان، وه‌ک چون له ئه‌ربیل هێرشکراوه‌ته سه‌ر ئاڵای تورکیا به‌و شێوه‌یه‌ش هێرشکردنه سه‌ر ئاڵای ئه‌وان له ترابزون کارێکی چه‌په‌ڵه
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتار موسته‌فا ئاکیول له تویتێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت: کورده‌کان یه‌کێکن له نه‌ته‌وه دێرینه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، هه‌زار ساڵه برای تورکه‌کانن، هه‌رێمی کورستانی شه‌رعی عێراق دۆستی تورکیایه، ئاڵاکه‌یان وه‌ک ئاڵای هه‌موو خه‌ڵکی تر جێگای رێزه، با رێزگرتن له‌ده‌ست نه‌ده‌ین، با دۆستایه‌تی تێکنه‌ده‌ین، با رێگه له جیاکاری بگرین.
له‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی بڵاو بوونه‌ته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ، له شاری ترابزۆنی توركیا، هاووڵاتیه‌كی هه‌رێمی كوردستان كه بۆ گه‌شتكردن چووه‌ته توركیا ویستوویهنی به به‌ده‌ست گرتنی ئاڵایه‌كی كوردستان وێنه‌ی خۆشییه‌كانی خۆی تۆمار بكات، به‌ڵام له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ژادپه‌رستی توركه‌وه به‌ر قسه‌ی ناشرین ده‌درێت و دواتر كۆمه‌ڵیك خه‌ڵكی دیكه‌ش لێیان كۆ ده‌بنه‌وه و پاشان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هاووڵاتییه كورده‌كه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.