گوتەبێژی پۆلیسی دھۆک ئاشکرای كرد، کچێک و کوڕێک لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەلایەن بنەماڵەی کچەکەوە لە کۆمەڵگەی چرە کوژران.
ھێمن سلێمان گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دھۆک رایگەیاند لە کۆمەڵگەی چرەی سەر بە پارێزگای دھۆک، کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ و کوڕێکی تەمەن ٣٠ ساڵ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەلایەن کەسوکاری کچەکەوە کوژران.
گوتیشی دوای رووداوەکە، پۆلیس چووەتە شوێنەكە، تەرمی کچ و کوڕەکەیان گواستووەتەوە بۆ پزیشکی دادی دھۆک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.