بۆ یەكەمجار عێراق بەشداری لە دانوستانەكانی ئەستانەی تایبەت بە دۆخی ناوخۆیی سوریا دەكات، كە بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو لە كازاخستان بەڕێوەبچێت.
بەپێی هەواڵێكی روسیا تودهى، ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتى دەرەوەى کازاخستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشكرایكرد" بڕیارە لە 1و2ی سەرەتای مانگی ئاب، لەشاری نور سوڵتانی پایتەختی كازاخستان، قۆناغى 13ی دانوستانەکانى ئەستانە بەڕێوەبچێت بۆ یەكەمین جار عێراق و لوبنان لەرێگەی دوو وەفدەوە بەشداری گفتوگۆكان دەكەن كە تایبەتە بە دۆخی ناوخۆیی سوریا بەتایبەت روداوەكانی ئیدلیب و رۆژهەڵاتی سوریا.
بڕیارە پرسی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشە ناوخۆییەكانی سوریا و كارەكانی لیژنەی نوسینەوەی دەستوور گفتوگۆیان لەسەر بكرێت.
گفتوگۆكانی ئاستانە، تایبەتە بە دۆخی سوریا و تیایدا نوێنەرانی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان و رژێمی سوریا، بە ئامادەبونی نوێنەرانی روسیا و ئێران و توركیا و چەندین وڵاتی دیكە بەڕێوەچوە لەپێناو گەیشتنە رێكەوتنی كۆتایی بۆ چارەسەری شەڕی ناوخۆیی سوریا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.