Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 08:24

 خۆپێشاندانی سەرتاسەری لە ژمارەیەک شاری عێراق سازکرا

داوای هەلی كار و دابینكردنی خزمەتگوزاری لە حكوومەت دەكەن
کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی خۆپێشاندانی سەرتاسەری لە ژمارەیەك شاری عێراق بە سەركردایەتی رەوتی حیكمەی عەمار حەكیم دەستی پێكرد، هاووڵاتیانی ناڕازی داوای هەلی كار و دابینكردنی خزمەتگوزاری لە حكوومەت دەكەن.

خۆپێشاندانەكە سەرەتا لە شاری نەجەف دەستی پێكرد، دواتر شارەكانی بەغدا، كەربەلا، دیوانیە، میسان، ئەنبار، نەینەوا، بەسرە، واست و زیقاریشی گرتەوە.

خۆپێشاندەران داوای خزمەتگوزاریە سەرەتاییەكانی وەكو ئاو و كارەبا دەكەن، هەروەها داوای هەلی كار و دادپەوەری لە دامەزراندندا دەكەن.

خۆپێشاندەرانی ناڕازی شارەكانی عێراق كە لەلایەن كەناڵەكانی ئۆپۆزسیۆنی حكوومەتی عێراقەوە دەگوازرێنەوە، بەیاننامەیەكی یەكگرتوویان بڵاوكردەوە و تێیدا دووپات لەسەر بەردەوامبوونی خۆپێشاندانەكان دەكەنەوە، لە شێوەی ساڵی رابردوو.هێزە ئەمنیە عێراقیەكان ڕێوشوێنی توندیان لە ناوچەكانی خۆپێشاندنەكان گرتووەتە بەر.
 
رەوتی حیكمەی عەمار حەكیم چەند مانگێكە خۆی وەك ئۆپۆزسیۆنی حكوومەتی عادل عەبدولمەهدی راگەیاندووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.