له‌ئاگادارییه‌كدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی پارێزگای سلێمانى ئاگاداری شۆفێران ده‌كات كه به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی ناو شاری سلێمانییه‌وه، له‌ئێستادا شه‌قامی ئیبراهیم پاشا له‌نزیك مزگه‌وتی سه‌ڵاحه‌دینه‌وه به‌ره‌و قوتابخانه‌ی ژین به‌ربه‌ستكراوه
راشیدهگهیهنن ، له‌هه‌مانكاتدا لهچوارریانى كاوه‌ی ئاسنگه‌ر تا گۆڕه‌پانی زانكۆ و به‌ره‌و شه‌قامی مه‌جیدبه‌گ و شه‌قامی ئیسكان به‌ربه‌ستكراوه
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانی ده‌شڵێت: له‌ئێستادا سه‌رجه‌م گۆڕه‌پانی دووڕەیانی سه‌رچنار به‌ربه‌ستكراوه، داواكارین له‌شۆفێران ڕێگه‌ی به‌دیل بگرنه به‌ر و هاوكاری تیمه‌كانی هاتوچۆبن.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.