Erbil 38°C چوارشەممە 16 ئەیلوول 09:59

سعوودیه‌ پێشوازی له‌هاتنی هێزه‌کانی ئه‌مریکا بۆ نێو وڵاته‌که‌ی ده‌کات

پادشای سعوودیه‌ رازیبووه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری سعوودیه‌ رایگه‌یاند:كه‌ شاسه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، پادشای سعوودیه‌و فه‌رمانده‌ی باڵای سه‌رجه‌م هێزه‌كانی سه‌ربازی، رازیبووه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رگری و كاری هاوبه‌ش بۆ پارێزگاریكردن له‌ ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه‌.پێشوازی له‌ هاتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بكات بۆ نێو وڵاته‌كه‌ی بكات.

هاوكات وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا( پنتاگۆن) رایگه‌یاندووه‌ كه‌  كۆمپانیای لۆكهید مارتن گرێبه‌ستێكی به‌ بڕی ملیارێك و 48 ملیۆن دۆلار بردۆته‌وه‌ به‌ فرۆشتنی سیسته‌می (ساد)ی به‌رگری مووشه‌كی بۆ سعوودیه‌.

رۆژی پێنج شه‌ممه‌ CNN به‌ پشتبه‌ستن به‌ زانیارییه‌كانی به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌  چاوه‌ڕوان ده‌كرێت 500 سه‌رباز له‌ ئه‌مریكاوه‌ ره‌وانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی شازاده‌ سوڵتان بكرێت له‌ ریازی پایته‌ختی سعوودیه‌.

هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند: به‌ هه‌ماهه‌نگی و به‌بانگهێشتی سعوودیه‌، مارك ئه‌سبه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رێگای داوه‌ سه‌ربازه‌كان و كه‌ل و په‌له‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌و وڵاته‌ بڵاوبكرێنه‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / سپۆتنیك+ cnn

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.