ماتیاس دی لیختی هۆڵه‌ندی و به‌رگریكاری نوێی یانه‌ی یوڤێنتوس له لایه‌ن تیپه‌كه‌یه‌وه به‌فه‌رمی پێشكه‌شی میدیاكان و هانده‌ران كرا
دی لیختی ته‌مه‌ن 19 ساڵ له یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردامه‌وه به گرێبه‌ستێك به بڕی 85 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ په‌یوه‌ندی به یوڤێ كرد‌و دریسی ژماره 4 ی له پێكهاته‌ی یانه ئیتاڵیه‌كه پێبه‌خشرا
له‌كاتی پێشكه‌شكردنی به ڕاگه‌یاندنه‌كان دی لیخت ڕایگه‌یاند كه ڕاسته هێشتا له ته‌مه‌نێكی بچوك دایه، به‌ڵام ئه‌زموونێكی باشی له یاریكردن له ڕیزی ئه‌یاكس په‌یداكردووه‌و له تیپه نوێیه‌كه‌شیدا هه‌وڵ ده‌دات شاره‌زایی زێتر كۆبكاته‌وه‌و سوود له توانا‌و به‌هره‌ی یاریزانانی دیكه وه‌ربگرێت
دی لیخت گوتیشی، ئیتاڵیا به توندوتۆڵی و لێهاتوویی یاریزانانی هێڵی به‌رگری به‌ناوبانگه‌و یوڤێنتوسیش یانه‌یه‌كی به‌ناوبانگی ئه‌و وڵاته‌یه، بۆیه په‌یوه‌ندیكردنم به‌و یانه‌یه هه‌نگاوێكی گرنگی كاروانی وه‌رزشیمه‌و ده‌مه‌وێت سوود له ئه‌زموونی یاریزانانی ئه‌و یانه‌یه وه‌ربگرم، به‌رگریكاره هۆڵه‌ندیه‌كه ئاشكراشی كرد كه زۆر دڵی خۆش بوو كاتێك كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ داوای لێ‌كرد بێته ڕیزی یوڤێنتوس و ئێستاش ده‌بێت خۆی له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی وه‌رزشی ئیتاڵیا ڕابهێنێت و ته‌واوی تواناكانی بخاته گه‌ڕ تا پێگه‌ی خۆی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانه وه‌رزشیه‌كاندا به شایسته‌ییه‌وه بسه‌لمێنێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.