سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ شه‌ممه به ماڵپه‌ڕی سۆمه‌رییه نیوزی رایگه‌یاند: هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی ئیراده‌ی نه‌سر، سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی شارۆچكه‌ی تارمییه له باكووری به‌غدا و ده‌وروبه‌ری داخران.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێت: هێزه ئه‌منییه‌كان رێگا به هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه ناده‌ن هاتوچۆ بكه‌ن، ته‌نها ئه‌گه‌ر دۆخێكی مرۆیی هه‌بێت.
شایانی باسه ئه‌مڕۆ شه‌ممه فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی ئیراده‌ی نه‌سر-ی له باكووری به‌غداو ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری سێ پارێزگا راگه‌یاند.
هاوكات فه‌ریق روكن محه‌مه‌د به‌یاتی، سكرتێری تایبه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاندووه كه سه‌روك وه‌زیران سه‌ردانی شارۆچكه‌ی تارمییه‌ی كردووه‌و چۆنییه‌تی به‌رێوه‌چوونی قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی ئیراده‌ی به‌سه‌ركردۆته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.