ئه‌نتۆنیۆ كۆنتێ ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئینته‌رمیلان ڕایگه‌یاند كه تیپه‌كه‌ی هه‌وڵ ده‌دات له مێركاتۆی هاوینه‌ی ئێستادا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ڕۆمیلۆ لوكاكوی به‌لجیكی و یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد واژووبكات
كۆنتێ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له سه‌نگافوره ڕایگه‌یاند، ماوه‌یه‌كی زۆره سه‌رسامی تواناكانی لوكاكویهو پێشتریش كه ڕاهێنه‌ری چێڵسی بوو هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ی داوه، به‌ڵام ئێستا ئه‌و یاریزانه له ڕیزی مانچسته‌ریونایتد دایه‌و ڕێزێكی زۆری یانه‌كه‌ی ده‌گرن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌رگای مێركاتۆی هاوینه دانه‌خراوه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن یاریزانه‌كه بگوازنه‌وه ڕیزی تیپه‌كه‌یان، به‌گوێره‌ی تۆڕی سكای سپۆرتی بریتانی ئینته‌رمیلان ئۆفه‌رێكی به شه‌ستوسێ ملیۆن پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی پێشكه‌شی مانچسته‌ریونایتد كردووه بۆ ده‌ستبه‌رداربوونی له تواناكانی لوكاكو و ئیداره‌ی مان یونایتدیش داوای حه‌فتاوپێنج ملیۆن پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی له یانه ئیتاڵیه‌كه ده‌كات
هه‌ر له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا، كۆنتێ ئاشكرای كرد كه یاریزان ماورۆ ئیكاردی له ده‌ره‌وه‌ی پلانه‌كانی دایه‌و ئیداره‌ی تیپه‌كه‌ش پێی ڕاگه‌یاندووه كه به‌دوای یانه‌یه‌كی دیكه بگه‌ڕێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.