پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ڕایگه‌یاند كه ئاواته‌خوازه لیرۆی سانێی ئه‌ڵمانی له ڕیزی تیپه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت
گواردیۆلا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد كه ئاره‌زوو ده‌كات سانێ وه‌رزی داهاتوو و وه‌رزی دواتریش له ڕیزی مان سیتی بمێنێته‌وه، له وه‌ڵامی پرسیارێكیش كه ئایا هیچ به‌رپرسێكی یانه‌ی بایرن میونشن په‌یوه‌ندی پێوه كردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی سانێ بۆ ڕیزی یانه ئه‌ڵمانیه‌كه، گواردیۆلا له وه‌ڵامدا گوتی، ماوه‌یه‌كی زۆره بایرن گرنگی به تواناكانی سانێ ده‌دات، به‌ڵام ئێستا ئه‌م یاریزانه له ڕیزی تیپهكهمانهو گرێبه‌سته‌كه‌ی دوو ساڵی ماوه، تا ئێستاش هیچ كه‌سێك له یانه‌ی بایرن میونشن باسی ئه‌م بابه‌ته‌ی له‌گه‌ڵم نه‌كردووه، سه‌باره‌ت به هێنانی به‌رگریكارێكی نوێ له شوێنی ڤینسینت كۆمپانێ بۆ ڕیزی سیتیزێنز
گواردیۆلا گوتی، ئێستا سێ به‌رگریكاری به‌توانامان هه‌یه‌و فێرناندینۆش ده‌توانێت شوێنی كۆمپانێ بگرێته‌وه، به‌ڵام هێشتا كات ماوه بۆ وه‌رزی نوێ، با بزانین له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو چی ڕوو ده‌دات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.