ستیڤ بڕوس ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌ی نیوكاسل یونایتد ڕایگه‌یاند كه هه‌ست به‌وه ده‌كات به‌شێكی هانده‌رانی نیوكاسل ڕازی نین به ده‌ستنیشانكردنی به ڕاهێنه‌ری یانه‌كه
به‌ڵام ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و دڵنیایه له‌وه‌ی ده‌توانێت كارێكی باش بۆ تیپه‌كه بكات، بروسی ته‌مه‌ن په‌نجاوهه‌شت ساڵ و ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی شیفیڵد وێنزدای له ڕۆژانی ڕابردوو به‌فه‌رمی و به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ بووه راهێنه‌ری نیوكاسل یونایتد‌و له یه‌كه‌م كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی له دوای وه‌رگرتنی پۆسته نوێیه‌كه‌ی ڕایگه‌یاند كه ئه‌و كاته‌ی داوای لێكرا ببێته ڕاهێنه‌ری نیوكاسل نه‌یتوانی داواكه ڕه‌ت بكاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێی وایه ئێستا گونجاوترین كاته بۆ ڕاهێنه‌رایه‌تیكردنی ئه‌و یانه‌یه‌و هه‌ست ده‌كات كه‌سێكی به‌خته‌وه‌ره به وه‌رگرتنی ئه‌م ئه‌ركه نوێیه، بروس گوتیشی، له لایه‌ن هه‌ندێ هانده‌ری نیوكاسل ڕه‌خنه‌م ئاراسته ده‌كرێت و پێیان باش نیه بوومه‌ته ڕاهێنه‌ری یانه‌كه، به‌ڵام ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی گونجاو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌كان بكه‌م و مكوڕیشم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت ئه‌م ده‌رفه‌ته بقۆزمه‌وه‌و هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌م تا ئه‌نجامی باش بۆ تیپه‌كه‌م دهستبهربكهم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.