له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، مقه‌ده‌می ماف په‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قه‌دووری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسی گه‌رمیان رایده‌گه‌ێنێت ، ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی 19 ى 7 ى 2019 ، ته‌رمی گه‌نجێك هێنرایه به‌شی پزیشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لار كه به‌هۆی خنكان له مه‌له‌وانگه‌یه‌كدا گیانی له‌ده‌ستدابوو.
مقه‌ده‌می ماف په‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قه‌دوووری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان ده‌شڵێت گه‌نجه‌كه ناوی (ن، ب، م) له‌دایكبووی 1985 ه و دانیشتووی قه‌زای كفریه، له ئێستادا پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
راشیده‌گه‌ێنێت ، به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 411، دوو كه‌س ده‌ستگیركراون كه سه‌رپه‌رشتی مه‌له‌وانگه‌كه ده‌كه‌ن، لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی و هۆكاری خنكانه‌كه‌ی به‌رده‌وامه.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.