لێپرسراوانی نوسینگەی كەركووكی یونامی، لەگەڵ لێپرسراوانی قەزای داقوق و گوندنشینان و جوتیاران كۆدەبنەوە، بۆ ئامادەكردنی راپۆرتێك لەبارەی پێشێلكارییەكانی ناوچەكە و دۆخی ئەمنی.
به پێی ههواڵێكی ماڵپهری كهركووك ناو هاتووه، شاندێكی یۆنامی لەگەڵ قایمقامی قەزای داقوق و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی قەزاكە گفتوگۆیان كرد، دواتر سەردانی ئەو گوندنشینانەیان كرد كە لەماوەكانی رابردوودا زەرەرمەندبوون بەهۆی سوتانی بەروبومە كشتوكاڵییەكانیان.
بەزران شیێخ غازى، ئەندامى ئەنجومەنى قەزاى داقوق كە لەكۆبونەوەكاندا ئامادەبوو، بە به ماڵپهرهكهی راگهیاندووه مەبەستی سەردانەكەیان بۆ ئامادەكردنی راپۆرتێك بوو لەبارەی دۆخی ئەمنی قەزاكە، پێشێلكارییەكان و ئەو زەرەر و زیانانەی بەر جوتیاران كەوتووە.
دواتر شاندهكه چونەتو ناوچە كاكەیی نشینەكان لە هەمان قەزا، ئەو ناوچانە لە ماوەكانی رابردودا جگە لە سوتاندنی بەروبومە كشتوكاڵییەكانیان، هێرشی چەكداریی كرایە سەر ناوچەكانیان و بۆمبی چێنراو لەسەر رێگاو زەوییەكانیان تەقێنرانەوە.
رەجب کاکەیی، داكۆكیكارێكی مافەكانی پێكهاتەیی كاكەیی كە لەگەڵ شاندێك سەردانی گوندەكانی كرد، رایگهیاندووه دەیانەوێت دەنگی كاكەییەكان بگەیەنن لە بارەی ئەو پێشێلكاریی و زیانانەی بەریان كەوتووە، زیانەكان و دۆخی ئەمنی ناوچەكەمان بە شاندهكه گەیاند.
رەجەب زیاتر گوتی باسی ئەوەشمانكرد كە چۆن كاكەییەكان دەكرێنە ئامانج لەم ناوچەیە و روبەڕوی كوشتن و رفاندن دەبنەوە.
تەحسین نەجمەدین، جوتیارێکى کاکەیی لە گوندى عەلى سەرای، كە 700 دۆنم زەوی دانەوێڵەی سوتاوە، بە شاندهكهی وتووە فشار لەسەر حكومەتی عیراق دروستبكەن تا قەرەبومان بكاتەوە، دهشڵێت ژیانمان لەم ناوچەیە پارێزراو نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.