Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 03:14

مه‌سرور بارزانی: به‌ھاوکاریی ھاوڵاتیانمان هه‌رێمی کوردستان هه‌میشه‌ وه‌ک پێگه‌یه‌کی ئارام و سه‌قامگیر ده‌مێنێته‌وه‌

ده‌ستخۆشی له‌ هێزه‌كانی ئاسایش و دژه‌ تیرۆر و ھه‌موو هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ ده‌كه‌م
کوردستان TV
#7
100%

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكیدا رایده‌گه‌ێنێت، سوپاسی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م كه‌ به‌رده‌وام پاڵپشت و هاوكاری ده‌زگاكانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بوون.

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ :

به‌ گه‌رمی ده‌ستخۆشی له‌ هێزه‌كانی ئاسایش و دژه‌ تیرۆر و ھه‌موو هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ ده‌كه‌م كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا توانییان ئه‌نجامده‌رێك و هاوكارانی كرده‌وه‌ تیرۆریستیییه‌كه‌ی رێستورانتێكی هه‌ولێر بدۆزنه‌وه‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ بووه‌ هۆی گیان له‌ ده‌ستدانی دیپلوماتكارێكی توركیا و دوو هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ به‌رهه‌می دڵسۆزی و شه‌ونخوونی ئه‌و هێزانه‌یه‌ كه‌ بوونه‌ته‌ پارێزه‌ری ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها سوپاسی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كه‌م كه‌ به‌رده‌وام پاڵپشت و هاوكاری ده‌زگاكانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بوون.

هه‌رێمی كوردستان به‌ كۆششی ئه‌م رۆله‌ دڵسۆزانه‌ و به‌ ھاوكاریی ھاوڵاتیانمان هه‌میشه‌ وه‌ك پێگه‌یه‌كی ئارام و سه‌قامگیر ده‌مێنێته‌وه‌.

مه‌سرور بارزانی

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كشه‌ممه‌ 21/7/2109

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.