Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:22

تورکیا .. له‌ رووداوێکی هاتوچۆ حه‌وت که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

له‌ ئاكامی به‌ریه‌ككه‌وتنی دوو ئۆتۆمبێل
کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی به‌ریه‌ككه‌وتنی دوو ئۆتۆمبێل له‌ قۆنیا، حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ ناوچه‌ی كاراتای قۆنیا ئۆتۆمبێلێك خۆی كێشاوه‌ به‌ ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌دا و ناسنامه‌ی شۆفێرانی ئه‌و دوو ئۆتۆمبێله‌ هێشتا نه‌زاندراوه‌.

له‌ ئاكامدا حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ له‌ناو هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوون. ژماره‌یه‌كی زۆر پۆلیس و تیمی ئاگركوژێنه‌وه‌ و ته‌ندروستی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ كراون.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.