وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا، تۆبیاس ئیلوود رایگه‌یاند كه بوونی سه‌ربازییان له رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌رووی ھورمز به رووی كه‌شتییه‌كاندا دانه‌خرێت.
تۆبیاس ئیلوود له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا باسی له گرژییه‌كانی ناوچه‌كه كرد كه ئێستا بووه‌ته رۆژه‌ڤ و گوتی: "ھه‌مووان ھه‌ست به نیگه‌رانی ده‌كه‌ین له ھه‌مبه‌ر ئه‌گه‌ری ھه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا گرنگه ئه‌وه‌یه ھه‌وڵه‌كانمان بۆ ھێوربوونه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه بخه‌ینه‌گه‌ڕ.
له وه‌ڵامی پرسیاری سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا، وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا، تۆبیاس ئیلوود ئاشكرایكرد كه له‌ئێستادا ھه‌ندێك بژارده ھه‌ن كه تاوتوێیان ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و بژاردانه روون بكاته‌وه.
سه‌باره‌ت به پرسی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه نه‌وت ھهڵگرهكهی به‌ریتانیا له گه‌رووی ھورمز، تۆبیاس ئیلوود تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گرنگه رێگه چاره‌یه‌ك بۆ پرسه‌كه بدۆزرێته‌وه.
له باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیش وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا گوتی: راوبوچوونی جیاواز له نێوان ئێمه و ئه‌مریكادا ھه‌یه سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا.
ئه‌مه‌ش داوی ئه‌وه دێت، رۆژی ھه‌ینی رابردوو به‌ریتانیا رایگه‌یاندبوو كه كه‌شتییه‌كی نه‌وت ھه‌ڵگری له میانی تێپه‌ڕبوونی به گه‌رووی ھورمزدا له لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.