له سه‌ره‌تای مانگی پێنج حكومه‌تی عێڕاق كار له‌سه‌ر داڕشتنه‌وه‌ی بودجه ده‌كات بۆ ساڵی دووهه‌زار و بیست ، به‌ڵام ئه‌مجاره نوێنه‌ری لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانیش به‌شدارن.
دكتۆر ئه‌حمه‌د سه‌فار ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێڕاق به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند جاری یه‌كه‌مه سێ كه‌س له نوێنه‌رانی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان به‌شدارن بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌ی تێدا نه‌بێت.
ڕاشیگه‌یاند گۆڕانكاری ته‌واو له بودجه‌ی ساڵی دووهه‌زار و بیست ده‌كرێت به‌وپێیه‌ی ساڵانی ڕابردوو بودجه زیاتر خه‌رجكردن بووه نه‌ك وه‌به‌رهێنان و ده‌رفه‌تی كار، ئه‌حمه‌د سه‌فار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا تاوه‌كو مانگی ده كاره‌كانی بودجه ته‌واو ده‌بێت و ده‌گاته په‌رله‌مان پێشبینیش ده‌كه‌م به ئاسانی تێپه‌ڕێت چونكه نوێنه‌ری لێژنه‌ی دارایی به‌شدارن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.