Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:27

ئەمساڵ زۆرترین گەشتیار ڕویان لە تورکیا کردووە

له 5 مانگدا 12 ملیۆن و 757 هەزار و 522 گەشتیار سەردانی تورکیایان کردووە
کوردستان TV
100%

ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ژمارەی گەشتیاران بۆ تورکیا زیادیکردووە بەجۆرێک له پێنج مانگی یەكەمی ساڵدا تورکیا میوانداریی 12 ملیۆن و 757 هەزار و 522 گەشتیار سەردانی تورکیایان کردووە.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی كولتوور و گەشتیاریی سەبارەت به هاتن و رۆیشتن له دەروازه سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكان، له مانگی ئایاردا چوار ملیۆن و 22 هەزار و 254 گەشتیار سەردانی توركیایان كردووه.

بەوشێوەیەش ژمارەی ئەو گەشتیارانەی له مانگی ئایاردا سەردانی توركیایان كردووه، بەراورد به هەمان مانگی ساڵی رابوردوو لەسەدا 9.35% زیادیكردووه.

هەر بەپێی ئامارەكان له پێنج مانگی یەكەمی ئەمساڵ 12 ملیۆن و 757 هەزار و 522 گەشتیار له توركیا میوانداریی كراون كه بەراورد به هەمان ماوەی ساڵی رابوردوو، ژمارەكه لەسەدا 11.3 زیادیكردووه.

ئامادەکردنی - سیامەند کەریم

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.